بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەدهەم بارزانی لە نامەیەکدا بۆ مەحمود عەباس سەرۆکی دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەری فەڵەستین، ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس و زیاد نەخاڵە ئەمینداری گشتی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین، ستایشی خۆڕاگری گەلی فەڵەستینی کردووە لە بەرامبەر دوژمنکاری و شەڕەنگێزیی ڕژێمی زایۆنیستی.
لەو نامەیەدا ئەدهەم بارزانی بەرامبەر بە سەرکردەکانی فەڵەستین ڕایگەیاندووە کە لە گەڵ خۆڕاگری قارەمانانەتانم دژ بە ئیسرائیل و پشتیوانتانم.
لە بەشێکی دیکەی نامەکەیدا ناوبراو ئاماژەی بەوە داوە کە ئەوەی ئێستا لە سەر خاکی فەڵەستین ڕوو دەدات، دەسدرێژییەکی ئاشکرایە بۆ سەر مافە ڕەواکانی فەڵەستینی بریندار و شوێنە پیرۆزەکان، لە شاری قودس و مزگەوتی ئەقسا و یەکەم ڕووگەی موسڵمانان./.