بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هاوپەیمانی فەتح لە پەرلەمانی عێراق کە لە لایەن هادی عامری سەرۆکایەتی دەکرێت، ڕایگەیاندووە کە یەکەم کۆنفرانسی پاڵپشتی لە خۆڕاگری فەڵەستین لە شاری بەغدا بەڕێوە دەچێت.
مەحمود ڕۆبەیعی ئەندامی هاوپەیمانی فەتح ڕایگەیاند کە ئەم هاوپەیمانییە بڕیارە شەممەی داهاتوو کۆنفرانسێک لە پێناو پاڵپشتی لە خۆڕاگری گەلی تێکۆشەڕی فەڵەستین و قارەمانیەتییەکەی لە بەرامبەر ڕژێمی داگیرکرا و تاوانباری زایۆنیستی بەڕێوە ببات.
ناوبراو بە ئاماژە بە بەردەوامی پاڵپشتییەکانی هاوپەیمانی فەتح لە خۆڕاگری فەڵەستین وتی: ئەم هەڵوێستەی هاوپەیمانی فەتح بۆ بڕوای بە ئامانجی گەلی فەڵەستین و هەروەها بیر و بڕوای ئیسلامی و مرۆڤیی دەگەڕێتەوە و هەوڵێکە لە پێناو جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی مەرجەعی باڵای شێعەکان کە بەردەوام جەختیان لە سەر پاڵپشتی تەواو لە گەلی فەڵەستین و خۆڕاگری بوێرانەی کردووەتەوە.
ئەم ئەندامەی هاوپەیمانی فەتح وتی کە لە قۆناغی بەردەم زنجیرە کۆنفرانسێکی زانستی، یاسایی، میدیایی و گردبوونەوەی جەماوەری لە پێناو پاڵپشتی لە خۆڕاگری بەڕێوە دەچێت./.