بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پێنجەمین ڕۆژ و کۆتا وادەی یاسایی بۆ تۆمارکردنی ناوی کاندیدەکانی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران بووە جێی سرنجی خەڵک و میدیاکان، بە هۆی ئەوەی کە چەند کەسایەتییەکی ناسراوی سیاسی ئێران ناوی خۆیان بە فەرمی وەک کاندیدی هەڵبژاردنەکان تۆمار کرد، بە تایبەت ئەو کەسانەی کە کاریگەری زۆریان لە سەر یەکلاییکردنەوەی ئەنجامی ئەم هەڵبژاردنانە دەبێت.
سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆکی دەزگای دادی ئێران
ئێسحاق جیهانگیری جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێران
عەلی لاریجانی سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی ئێران
موحسین هاشمی ڕەفسەنجانی سەرۆکی ئەنجومەنی شاری تاران
و چەند وەزیر و ئەندام پەرلەمانێکی پێشوو بە فەرمی ناوی خۆیان وەک کاندیدی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئێران تۆمار کرد.
خولی سێزدەیەمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئێران 18 ی حوزەیرانی ئەمساڵ بەڕێوە دەچێت./.