بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووتری هەدەپە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توێتەر پاڵپشتی خۆیی بۆ خەباتی گەلی فەڵەستین لە دژی ڕژێمی زایۆنیستی ڕاگەیاند.
ناوبراو لە تویتێکدا نووسیویەتی کە بە توندی ئیدانەی هێرشەکانی ئیسرائیل دەکەم بۆ سەر گەلی فەڵەستینی زوڵملێکراو.
ڕاشیگەیاندووە کە پاڵپشتی خۆم بۆ گەلی فەڵەستین دەردەبڕم کە بەرەنگاری زوڵم دەبنەوە./.