بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دەیەمین خولی فێستیڤاڵی Tracce Cinematografiche Film Fest بە تەوەری کورتە فیلمەکانی کەمتر لە ۱۵ خولەک لە دووشەممەوە واتە ۷ی پووشپەڕ تاکوو ۱۳ ی هەمان مانگ لە ڕۆم بەڕێوە دەچێت.
چوارەمین ئامادە بوونی نێودەوڵەتی کورتە فیلمی ” دەستانێک کە بۆنی بووکەشووشەی لێدەهات” لە بەشی فیلمە درامەکانی ئەم فێستیڤاڵەیە.
ئەم فیلمە بەسەرهاتی سەردەمی منداڵی کچێکی منداڵە کە لەنێو جیهانی منداڵێتی خۆیدا دەسووڕێتەوە تاکوو گەورە ببێت بێ ئاگا لەوەی کە دەبێت لە داهاتووییەکی نزیکدا بەشداری لە ڕێوڕەسمی ناشتنی منداڵێتی خۆیدا بکات!