بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەم فێستیڤاڵە گەورەترین و کۆنترین فێستیڤاڵی فیلمە لە ناوچەی واشنتۆن دیسی ئەمریکادا کە سەرەڕای نمایش کردنی فیلمە بیرڕووژێنەکان لە هەموو جیهانەوە لە پێتەختی ئەمریکادا، بیرمەندەکان بۆ لێدوان لەسەر پێشڕەوترین بیروڕاکان و ڕێبازە هونەرییەکان بانگهێشت دەکات.
فیلمی کورتی نەهان دەرهێنەری محەمەد هورموزی،ئەنیمەیشنی هەتاوی ئاسمان ،هەتاوی کاشی لە دەرهێنەری زیبا ئەرژەنگ و فیلمی سینەمایی شەیتان بوونی نییە لە دەرهێنەری محەمەد رەسول ئوف بە نوێنەرایەتی ئێران لەم فێستیڤاڵەدا بەشدار دەبن.
سی وپێنجەمین فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی واشنتۆن دیسی ئەمریکا لە ٤تا۱۳ ژوئن بەڕێوە دەچێت.