بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حەمید زادبوم سەرۆکی ڕێکخراوی گەشەپێدانی بازرگانیی ئێران وتی کە لە پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی 1400 ی کۆچی هەتاوی هەزار ملیار تمەن وەک هاندانی کەرتی هەناردە لە بەرچاو گیراوە.
ناوبراو بە ئاماژە بە پلانی هەناردەی ئێران بۆ 15 وڵاتی دراوسێ، وتی: لە 35 ملیار دۆلار هەناردەی کاڵای ئێرانی لە ساڵی 1399 ی کۆچی هەتاوی، نزیکەی 20 ملیار و 200 ملیۆن دۆلاری بۆ 15 وڵاتی دراوسێ بووە کە لە سەدا 60 ی هەناردەی ئێران بە گشتی لە خۆ دەگرێت.
زادبوم وتی: هەناردەی ئێران بۆ وڵاتانی دراوسێ دەتوانێت تا 100 ملیار دۆلاری ساڵانە بەرز ببێتەوە.
وتیشی کە واژۆکردنی ڕێکەوتنە بازرگانییە دووقۆڵی و چەندقۆڵییەکان بە یەکێک لە ڕێگاکانی گەشەپێدانی کەرتی هەناردەی ئێران دادەنرێت./.