بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نووسینگەی هادی عامری ڕاگەێندراوێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە ناوبراو دوو پەیوەندی تەلەفوونیی لە گەڵ ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس و زیاد نەخاڵە ئەمینداری گشتی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین هەبووە.
لەو ڕاگەێندراوەدا هاتووە کە عامری پاڵپشتی خۆیی بۆ گەل و خۆڕاگری فەڵەستین لە قودس و غەززە دووپات کردووەتەوە و ڕایگەیاندووە کە مووشەکەکانی خۆڕاگری مێژوویەکی نوێی بۆ جیهانی عەرەبی و ئیسلامی تۆمار کردووە.
عامری هەروەها ڕایگەیاندووە کە ئەمڕۆ نابێتە دوێنێ و لە ئێستادا لە سەرکەوتن نزیک بووینەتەوە و یاریی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی وڵاتانی عەرەبی لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی بە خوێن و خۆڕاگری و بوێری گەلی خۆڕاگری فەڵەستین کۆتایی هاتووە.
سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح بە ئاماژە بە کۆتایی ئەفسانەی شکست نەهێنانی ڕژێمی زایۆنیستی وتی کە ئەمڕۆ شکستی سوپای زایۆنیستی سەلمێندرا و ئەوەی کە باس لە شکست نەهێنانی سوپای ئەو ڕژێمە دەکەن، تەنیا درۆ و بانگەشەیە.
هادی عامری جەختیکردەوە کە ئەمڕۆ هاوکێشەیەکی نوێ هاتووەتە پێشەوە و ئەویش وەڵامی مووشەک بە مووشەکە و سوپاس بۆ خودا کە مووشەکەکانی خۆڕاگری گەیشتووەتە سەرجەم ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستین./.