بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە کاردانەوەی بەرامبەر بە دۆخی فەڵەستین وتی: وەک چۆن کە پاڵپشتیمان لە خەباتی ئازەربایجان بۆ ئازادکردنەوەی خاکەکەی کرد، ئەمڕۆش بە هەمان هەست لە دژی زوڵم لە قودس و شارەکانی دیکەی فەڵەستین پاڵپشتی دەکەین.
ناوبراو وتی: ڕێژەی زیانی دەسدرێژییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە 73 ملیۆن دۆلارە.
ئەردۆغان وتی: پاڵپشتی لە فەڵەستین لە بەرامبەر تاوانەکانی تەل ئەبیب ئەرکێکی ئەخلاقییە.
سەرۆک کۆماری تورکیا وتی: ئیسرائیل لە بەرچاوی وڵاتانی جیهانەوە تاوان دەکات و حکومەتێکی تیرۆریستییە، ئەگەر جیهان لەم زوڵمە چاوپۆشی بکات ئێمە لە دژی دەوەستینەوە./.