بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ساڵح عاروری جێگری سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس ڕایگەیاند کە میسر، قەتەر و ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژانە پێشنیارەکانیان دەدەنە ئەم بزوتنەوەیە.
ناوبراو وتی: بزوتنەوەی حەماس کێشەی لە گەڵ ڕاگرتنی شەڕدا نییە بەڵام هۆکارەکانی شەڕ کە هەمان دەسدرێژییە بۆ سەر قودس و مزگەوتی ئەقسا، وەک خۆی ماوەتەوە.
عاروری وتی: دژی ڕاگرتنی چەند کاتژمێریی شەڕین بەڵام داوای شەڕیش ناکەین، هەڵوێستی ئێمە بۆ نێوەندگێڕییەکان ئەوەیە کە ڕژێمی زایۆنیستی ڕاگرتنی هێرشەکانی بۆ سەر گەلی فەڵەستین ڕابگەێنێت.
جێگری سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس، وتی: ئامانجی ڕژێمی زایۆنیستی لە بانگەشەی هێرشی وشکانی، تەنیا کاریگەری دەروونییە لە سەر ئیرادەی گەلی فەڵەستین و شەڕی وشکانیش لە سوودی هێزەکانی خۆڕاگریدایە./.