بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بە نزیکبوونەوە لە وادەی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران، یەکێک لە گرنگترین چاوەڕوانییەکانی خەڵک باشتربوونی بژێوی ژیان و ڕێگری لە گەندەڵی و نادادپەروەری کۆمەڵایەتییە، ئەمەش ئەرکی سەر شانی ئەو کەسە قورستر دەکات کە دەیەوێت دەستی بە کورسی سەرۆکایەتی ئێرانەوە بگات.
پەیوەندی هەڵبژاردنەکان و گۆڕانکاری ئابوری:
ئەزموونی هەڵبژاردنەکانی ڕابردوو ئەوەی پیشانداوە کە هەرچی ڕێژەی بەشداری خەڵک زیاتر بێت و سەرۆک کۆمار بە دەنگی زۆرینەی خەڵکەوە هەڵبژێردرابێت، بە پاڵپشتی ئەم دەنگە زۆرەوە ڕێگایەکی ئاسانتری بۆ جێبەجێکردنی پلان و بەرنامەکانی لە بەردەمدا بووە.
لە لایەکی دیکەوە، گرنگی بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کۆمار ئەویش لەم هەلومەرجە هەستیارەی ئێستا کە وڵات کۆمەڵە کێشە و گوشارێکی کەم وێنەی تێپەڕ کردووە، زیاتر بووە، لە بەر ئەوەی کە بە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری نوێ، چۆنیەتی بەشداری خەڵک لە هەڵبژاردنەکان دەتوانێت کاریگەریی لە سەر بەردەوامی گوشارە سیاسی و ئابورییەکانی وڵاتانی دوژمن یان کۆتایی هێنان بەم سیاسەتە شکستخواردووە هەبێت.
گرنگی بەشداری زۆرینەی خەڵک لە هەڵبژاردنەکان:
بەرزبوونەوەی ڕێژەی بەشداری خەڵک لە هەڵبژاردنەکان دەتوانێت یارمەتیدەری کەرتە جیاجیاکان بە تایبەت کەرتی ئابوری بێت، بە گشتی دەتوانین بڵێین کە زیاتربوونی ڕێژەی بەشداری خەڵک لە هەڵبژاردنەکان کاریگەری زۆری لە سەر جێبەجێکردنی سیاسەتەکانی کابینەی نوێ بە تایبەت لە بواری ئابوریدا هەبێت.
دەنگی خەڵک دەتوانێت پاڵپشتی سەرۆک کۆمار بۆ بڕیارە گەورەکان بێت:
ئەگەر سەرۆک کۆماری داهاتووی ئێران بە دەنگێکی زۆر هەڵبژێردرێت، هێزی گەورەی بۆ جێبەجێکردنی چاکسازییە بنەڕەتییەکان لە پشتەوە دەبێت، بە بۆچوونی شارەزایان، زۆربەی کێشە ئابورییەکانی ئێران لە ناوخۆوە چارەسەر دەکرێت بەڵام پێویستی بە بڕیاری گەورە هەیە، ئەگەر ئەو بڕیارانەش پاڵپشتی کۆمەڵانی خەڵکی لە پشتەوە بێت، بە خێرایی و دڵنیایی زۆرەوە ڕوو دەدات.
ئەگەر سیاسەتەکانی کابینەی داهاتوو هەڵگرتنی هەنگاوی گەورەی باشترکردنی دۆخی ئابوریی لە گەڵ بێت، خواست لە سەر بەشداریکردنی وەبەرهێنەرانی ناوخۆیی و دەرەکی لە پرۆژە ئابورییەکان زیاتر دەبێت و ئەمەش کاریگەری زۆری لە سەر ئابوری نیشتمانی ئێران دەبێت./.