بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند کە سرگێی لاوڕۆڤ و ئەنتۆنی بلینکەن لە پەیوەندییەکی تەلەفوونیدا سەبارەت بە ئێران بیر و ڕایان ئاڵوگۆڕ کردووە و ڕێکەوتوون کە 20 ی ئەم مانگە لە پایتەختی ئیسلەندا کۆببنەوە.
لە ڕاگەێندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیادا هاتووە کە لاوڕۆڤ و بلینکەن لە سەر چەند پرسێکی دیکەی وەک کۆریای باکور وتووێژیان کردووە./.