بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەرپرسانی ئاگاداری عێراقی بە پێگەی میدل ئیست ئای ئەوەیان ڕاگەیاندووە کە شەڕی یەمەن بەشی هەرە زۆری وتووێژەکانی نێوان ئێران و سعوودیە لە بەغدا بووە.
سعوودیە داوایکردووە کە ئێران ڕێگری لە هێرشی حوسییەکان بۆ سەر دامەزراوە نەوتی و ئابورییەکانی بکات.
دەوترێت کە ئێرانیش لە بەرامبەردا داوایکردووە سعوودیە بۆ هەناردەی زیاتری نەوت هاوکاریی بکات.
پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و سعوودیە لە ساڵی 2016 تا ئێستا پچڕاوە بەڵام هەر دوو وڵات بە نێوەندگێڕی عێراق مانگی ڕابردوو لە بەغدا پێکەوە وتووێژیان کرد.
بەرپرسێکی عێراقی ڕایگەیاندووە کە ئامانج لەو وتووێژانە کۆتایی هێنانە بەم دۆخەی ئێستای پەیوەندییەکان و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە./.