بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هەندێک لەو خواردنانە کە بۆ پاش تەمەنی 40 ساڵی پێویستن، بریتین لە:
هێلکە، لە بەر ئەوەی کە دەوڵەمەندە بە پرۆتین و ڤیتامین و کانزا.
خواردنە دەریاییەکانی وەک ماسی، لە بەر ئەوەی کە چەوری لەش دادەبەزێنێت و بەرگری لەش بەهێز دەکات.
ماس، لە بەر ئەوەی کە لە گرفتە تەندرووستییەکانی گەدە دەتپارێزێت و دژە بەکتریایە.
سپێناخ، لە بەر ئەوەی کە لەش بەهێز دەکات و ڤیتامین سی و کەی تێدایە لە گەڵ بیتا کارۆتین.
برۆکلی، لە بەر ئەوەی کە ڕیخۆڵە دەپارێزێت و کێشی لەشیش دادەبەزێنێت.
خواردنی سەوزە و میوە و خواردنەوەی بڕێکی زۆر لە ئاو، لە گەڵ وەرزشکردن./.