بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەحمود عەباس وتی کە پرسی قودس فەڵەستینییەکانی لە بەرامبەر ڕژێمی زایۆنیستی یەکگرتوو کردووە.
ناوبراو وتی: قودس هێڵی سورە و هیچ ئاشتی، ئاسایش و سەقامگیرییەک بەدەر لە ئازادکردنەوەی تەواوی لە ژێر دەسەتی داگیرکاران مسۆگەر نابێت، لە بەر ئەوەی کە قودس پایتەختی هەمیشەیی وڵاتی فەڵەستینە و بەدەر لەمەش ڕازی نابین.
سەرۆکی دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەری فەڵەستین وتی: گەلی ئێمە پەیامی خۆیی ڕاگەیاند و ئێمەش لە گەڵ ئەوان خوازیاری داهاتوویەکی بێ داگیرکاری و درووستکردنی شارۆچکەکانی ڕژێمی زایۆنیستەکانین.
عەباس وتی کە ئەم هەلومەرجەی ئێستا، ئێمە دەخاتە بەردەم هەڵبژاردنی بژاردەی دژوار بۆ بەرگری لە ماف و پیرۆزییەکانمان.
وتیشی کە ڕژێمی زایۆنیستی لە دژی فەڵەستین تاوانی دژە مرۆڤیی کردووە./.