بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کریس مۆرفی سیناتۆری دیمۆکراتی ئەمریکا سەبارەت بە هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر کەرتی غەززە هۆشدارییدا و داوای ئاگربەستی بەردەوامی لەم ناوچەیە کرد.
ناوبراو وتی: ئەمریکا ڕۆڵی لە زیاتربوونی ئاڵۆزییەکانی فەڵەستیندا هەبووە، بە تایبەت سیاسەتەکانی دوناڵد ترەمپ کە هەر دوو لای لێک دوور کردووەتەوە، ئێستا دەبێت بیر لە ئاگربەستی بەردەوام بکرێتەوە، حەماس دەبێت کۆتایی بە هێرشە ڕۆکێتییەکان بێنێت و ئیسرائیلیش دەبێت واز لە بژاردەی شەڕی وشکانی بێنێت.
مۆرفی وتی کە هەرچەندە ئیسرائیل هێرش بکاتە سەر کەرتی غەززە بەڵام کوشتنی منداڵانی فەڵەستین نابێتە هۆی دەستەبەرکردنی ئاسایش بۆ تەل ئەبیب./.