بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کهک لە ئێستادا بووەتە شارێک لە پارێزگای قۆم. بۆ سەردانیکردنی خانووەکەی مەلا سەدرا دەبێت بڕۆنە بەشی ڕۆژئاوای ئەم شارە و گەڕەکی چاڵ حەمام، هێشتا لێرە خانووە کۆنەکان ماون و خانووەکەی مەلا سەدراش کەوتووەتە نێو ئەم خانووانە و مێژووەکەشی بۆ سەردەمی سەفەوی دەگەڕێتەوە.
ساڵی 1375 ی کۆچی هەتاوی لە ڕیزی ئاسەوارە نیشتمانییەکانی ئێراندا تۆمار کراوە و ساڵی 1392 ی کۆچی هەتاویش بە مەبەستی ڕاکێشانی گەشتیاران نۆژەن کراوەتەوە.
بۆ گەیشتن بە شاری کهک دەبێت بە ڕێگای قۆم – کاشان تێپەڕ بن و لە پاش 12 کیلۆمەتر ڕێگای کهک دەبینرێت و 20 کیلۆمەتر ی دەوێت تا بگەنە شارەکە. ئەم ناوچەیە بەراورد بە ناوچەکانی دیکەی پارێزگای قۆم کەش و هەوایەکی باشتری هەیە./.