بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پێستی مرۆڤ بە یەکێک لە گرنگترین ئەندامەکانی بەرگری جەستە دادەنرێت، پاشان ناوپۆشی دەم و لوت، واتە بەربەستە فیزیکییەکان، کۆکە پژمە ئەمانە بەرگرین، ئێستا دەمامک بووەتە بەشێک لەوانە.
دکتۆر زانیار هیوا فەریق پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان سەبارەت بەمە ڕایگەیاندووە کە بەکتریا سوودبەخشەکانی جەستە کە بێگومان بەو بەکارهێنانە هەڕەمەکییەی دەرمانی دژە بەکتریا لە دەستیان دەدەین و دەبێت وشیار بین و بێ ڕێنمایی زانستیانەی پزشیک بە کار نەهێندرێن، لەوانەن کە بەرگری جەستە لاواز دەکەن.
چەند ڕێگایەکی باشترکردنی بەرگری جەستە:
ڕاگرتنی پێستێکی تەندرووست و بێ برین و پاک
پاک ڕاگرتنی دەم و ددان
زۆر بەکارنەهێنانی دەرمانی دژە کۆکە
بەستنی دەمامک
بەکارنەهێنانی هەڕەمەکی دەرمانی دژە بەکتریا
پێدانی تەنیا شیری دایک بە منداڵ لە 4 بۆ 6 مانگی سەرەتای تەمەندا کاریگەری ڕاستەوخۆی هەیە لە سەر کەم توشبوون بە نەخۆشییە پەتاییەکان بەو پێیەی کە بەرگری تێدایە و ڕاستەوخۆ لە دایکەوە بۆ منداڵەکە دەڕوات.
هیچ کات منداڵەکەت بێ بەش مەکە لە وەرگرتنی پێکوتە بە گوێرەی خشتەی دیاریکراوی منداڵان.
بەرگری جەستەش وەک هەر ئەندامێکی دیکەی جەستە پێویستی بە فرەچەشنی خۆراک و خەو و وەرزش و دەروونێکی ئارام و بارێکی کۆمەڵایەتی جێگیر هەیە./.