بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق لە کاردانەوەی بەرامبەر بە لێدوانەکانی ئستفان هیکی باڵیۆزی بەریتانیا لە بەغدا پێی ڕاگەیاندووە کە لێدوانەکانی دەستێوەردانی ئاشکرایە لە کاروباری ناوخۆیی عێراق و هیچ کات قبووڵکراو نابێت.
ئەعرەجی هەروەها ڕایگەیاندووە کە لێدوانەکانی باڵیۆزی بەریتانیا کاردانەوەی زۆری لە لایەن شەقامی عێراق، حیزب و لایەنە سیاسییەکان و حکومەتی ئەم وڵاتەوە هەبووە.
باڵیۆزی بەریتانیا لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاندبوو کە هەلومەرجی ئێستای عێراق بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان گونجاو نییە./.