بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هومام حەمودی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی عێراق داوای لە وەزارەتی دەرەوەی ئەم وڵاتە کرد کە ڕێگری لە دەستێوەردانەکانی باڵیۆزی بەریتانیا لە کاروباری ناوخۆیی عێراقدا بکات.
ناوبراو وتی: هەڵبژاردنی پێشوەختە یەکێک لە داواکارییەکانی گەلی عێراقە کە لە خۆپێشاندانەکاندا خرایەڕوو و مەرجەعیەتی ئائینیش داوایکردووە و لایەنە سیاسییەکانیش پێشوازییان لێکردووە و پەرلەمانیش پەسەندی کردووە تا پیشاندەری ئیرادەی نیشتمانی بۆ گۆڕانکارییەکان بێت.
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی عێراق وتی: گەلی عێراق خۆی بڕیار لە سەر چارەنووسی دەدات و نوێنەرانی وڵاتانی دیکەش لە عێراق دەبێت پابەندی پرۆتۆکۆلە دیپلۆماسییەکان بن و ڕێز لە سەروەری و دەسەڵاتی عێراق بگرن./.