بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران پاش گەیشتنی بۆ دیمەشق وتی کە لە کۆبوونەوەکان لە گەڵ بەرپرسانی باڵای سوریا و سەرکردەکانی فەڵەستین، دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستین تاوتوێ دەکرێت.
ناوبراو هەڵبژاردنەکانی سوریا، گۆڕانکارییەکانی فەڵەستین و تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستیی بە تەوەری سەرەکی سەردانەکەی بۆ دیمەشق ناو برد.
وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: سوریا وەک وڵاتێکی پێشەنگی بەرەی خۆڕاگری ڕۆڵی کەم وێنەی لەم گۆڕانکارییانەدا دەبێت.
زەریف وتی کە ئێران پاڵپشتی لە گەل و حکومەتی سوریا لە ڕێگای ئاوەدانکردنەوەی ئەم وڵاتە و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستان دەکات./.