بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توێتەر لە سەر دۆخی ئێستای ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستین ڕایگەیاند: نیگەرانن کە شوێنە پیرۆزەکان کراونەتە ئامانج و داوای چارەسەری ئاشتیانە دەکەین، لە هەمان کاتدا داواکارم هەموو لایەنێک دانبەخۆیاندا بگرن.
ناوبراو هەروەها ڕایگەیاند: لەو کردەوە توندووتیژیانەی کە لەم دواییە لە نێوان فەڵەستینییەکان و ئیسرائیل درووست بووە، هەست بە نیگەرانی دەکەین کە بووەتە هۆی قوربانیدان، کە هاووڵاتیان بە تایبەت منداڵانی کردووەتە ئامانج./.