بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەڵگەفیلمی بووکەڵە لە دەرهێنانی ئیلاهە ئیسماعیلی بە وەرگرتنی خەڵاتی “باشترین دیکۆمێنتاری کورتی نێونەتەوەیی” لە بیست وحەوتەمین فێستیڤاڵی جیهانی دیکۆمێنتاری”هات داکس”ی کەنەدا مەرجە پێویستەکانی ڕکەبەری لە بەشی دیکۆمێنتاری کورتی ئۆسکاری لە ساڵی۲۰۲۲دا پێدرا.
فێستیڤاڵی”هات داکس”ی کەنەدا کە گەورەترین و گرینگترین فێستیڤاڵی بەڵگەفیلمی ئەمریکای باکوورە، بیست و حەوتەمین خولی بەهۆی پەرەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆناوە بە شێوازی ئۆنلاین بە ڕێوە چوو.