بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، خالید مەشعەل سەرۆکی بزوتنەوەی حەماس لە دەرەوەی فەڵەستین، جەختیکردەوە کە شەڕی ئێستا لە دژی ڕژێمی زایۆنیستی، بە تەواوی شەڕێکی تایبەتمەندە.
ناوبراو لە پەیامێکی دەنگیدا وتی: پەیامی گەلی ئێمە ڕوونە، شەڕ لە پێناو ئازادکردنی قودس و مزگەوتی ئەقسا و شکستی پیلانەکانی دوژمن لە هێرشی سەر مزگەوتی ئەقسا و داگیرکردن و بەجولەکەکردنی.
مەشعەل لە درێژەدا وتی: بزوتنەوەی خۆڕاگری هاتووەتە گۆڕەپانەکەوە تا لە ئەقسا و گەڕەکی شێخ جەڕاح پاڵپشتی لە خەڵکی فەڵەستین بکات و جەختیش لەوە بکاتەوە کە شەڕی ئێمە یەک شەڕە و خۆڕاگری لە خزمەتی گەل و پیرۆزییەکانیدایە.
سەرۆکی بزوتنەوەی حەماس وتی کە گەلی فەڵەستین دەبێت درێژە بەم شەڕە بدەن، لە بەر ئەوەی کە ئەوان خاوەنی ڕاستەقینەی ئەم خاکەن و زایۆنیستەکان دەبێت بڕۆن.
ناوبراو ئەم شەڕەی وەک ڕاپەڕینێکی ڕاستەقینە ناو برد کە ڕژێمی زایۆنیستی بەرەو لەناوچوون دەبات./.