بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران کە سەردانی سوریای کردووە، لە گەڵ بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە کۆبووە.
زەریف لەو کۆبوونەوەدا پاڵپشتی کۆماری ئیسلامی ئێرانی بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کۆماری سوریا ڕاگەیاند.
ناوبراو بە ئاماژە بە تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستین، وێڕای ئیدانەکردنی ئەو تاوانانە، جەختی لە سەر هەنگاوی بەپەلەی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی وەک ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی و نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ڕێگری لەو تاوانانە دژ بە گەلی فەڵەستین کردەوە.
گەشەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان تاران – دیمەشق بە تایبەت لە بوارەکانی ئابوری و ڕۆشنبیری و کردنەوەی کۆنسووڵخانەی ئێران لە شارەکانی حەلەب و لازقیە تەوەری دیکەی کۆبوونەوەکەی زەریف و بەشار ئەسەد بووە./.