بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕەنگە هەندێک لە ئاوی جەستە لە ژێر پێست کۆ ببێتەوە و ببێتە هۆی هەڵاوسانی پێست و کەمتر دەرکەوتنی ماسوولکەکان. بە پێچەوانەی ئەوەی کە ئاماژە درا، کەمکردنەوەی خواردنی خوێ ئەبێتە هۆی کەمبوونەوەی ئاوی جەستە و لە ئاکامیشدا کەم بوونەوەی کێش.
بەڵام ئەم دابەزینی کێشە هەڵخڵەتاندنە، لە بەر ئەوەی کە چەوری لەش کەم نابێتەوە. لە پڕۆگرامەکانی پارێزی خواردندا بە زۆری دەبینرێت کە پسپۆڕان و کارناسانی ئەم بوارە بۆ دابەزینی کێشی لەش، پێشنیاری کەمکردنەوەی خواردنی خوێ دەکەن یا بە تەواوی قەدەغەی دەکەن. بەڵام ئەم پێشنیارە تەنیا هەڵخڵەتاندنە و تەنیا ئاوی جەستە کەم دەکات. خاڵی گرنگ لێرەدا ئەمەیە کە خواردنی خوێمان ئاسایی بێت تا زیان لە جەستەمان نەدەین./.