بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە گەرمەی ئاڵۆزییەکانی ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستین و هێرش و تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی، خۆڕاگری ئیسلامی نۆجەبا بۆ یەکەم جار چەندین وێنەی چاوپێکەوتنی ئەمینداری گشتی ئەم بزوتنەوەی لە گەڵ ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس و زیاد نەخاڵە ئەمینداری گشتی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین بڵاو کردەوە.
ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی نۆجەبا لەو چاوپێکەوتنەدا پاڵپشتی خۆیی بۆ گەلی فەڵەستین دەربڕی و ڕایگەیاند کە گەلی عێراق بەردەوام وەک پاڵپشتی فەڵەستینییەکان دەمێننەوە و پاڵپشتی لەو هەوڵانەش دەکەن کە بۆ ئازادکردنی فەڵەستین لە ژێر دەستی ڕژێمی داگیرکاری زایۆنیستی دەدرێت.
ئەکرەم کەعبی ڕایگەیاند: خۆڕاگری چەکدارانە تەنیا ڕێگای ئازادی قودسی پیرۆز و سەرجەم ناوچەکانی فەڵەستینە و ئێمە لەو بڕوایەداین کە خۆڕاگری لە کاتی ئازادکردنی نزیک بووەتەوە.
ناوبراو وتی: من بە چەندین جار ڕامگەیاندووە کە ڕوبەڕوبونەوەی ئیسرائیل تەنیا بەسراوەی فەڵەستینییەکان نییە و زایۆنیستەکان بەرەیەکی یەکگرتووی ئیسلامی لە بەرامبەر خۆیاندا دەبینن.
فەرماندەی باڵای خۆڕاگری ئیسلامی عێراق وتی: ئامادەی هەر هاوکارییەکی ئەمنی و سەربازین لە گەڵ برایانی فەڵەستینی و سەرجەم جموجوڵەکانی زایۆنیستەکانیش لە عێراق تا هەرێمی کوردستان شوێنگری دەکەین و مزگێنی ئەوەش دەدەین کە خۆڕاگری دەستی دەگایە قووڵایی ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستین.
ئەکرەم کەعبی وتی: کشانەوەی داگیرکاران لە عێراق یەکەم کاریگەریی لە سەر دۆخی فەڵەستین دەبێت.
ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی نۆجەبا وتی: ڕژێمی زایۆنیستی بە پاڵپشتی ئەمریکا تاوانەکانی دەکات و بچووککردنەوەی پێگەی واشنتن لە عێراق و ناوچەکە سوود بە ئازادی خاکی پیرۆزی فەڵەستین دەگەێنێت./.