بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح لە کاردانەوەی بەرامبەر بە ڕووداوەکانی کەربەلا وتی: ئێمە لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ ڕووداوەکانی ئەم دواییە دەکەین، هەوڵێک بۆ بەلاڕێدابردنی ناڕەزایەتییەکانی خەڵک و ئاژاوەگێڕی لە ئارادایە.
ناوبراو وتی: ئێمە سەرەڕای ئەوەی کە ئیدانەی هەر کارێکی تێکدەرانە دەکەین، داواش لە حکومەت دەکەین کە بەپەلە هەوڵی گەڕانەوەی ئاسایش و سەقامگیری بدات و ڕێگری لە دووبارەبوونەوەی ئەو هەلومەرجەش بکات کە ئامانجەکەی ئەوەیە هەڵبژاردنەکانی عێراق لە کاتی خۆیدا بەڕێوە نەچێت./.