بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەم فێستیڤاڵە هاوینی هەموو ساڵێک لە هیندستان بەڕێوە دەچێت و ۲۹ی ئاب کۆتایی دێت.
عەباس غەزالی پێشتریش به کورتە فیلمی ” پێکەنینی دەمامک” (لبخند ماسک) بەشداری لە چەندین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی جیاوازدا کرد و ئەم جارەش بە کورتە فیلمی “بێ ئۆقرەیی” کە بڵاوکردنەوەی نێودەوڵەتی ئەم فیلمه لە ئەستۆی خانووی بڵاوکەرەوەی فیلمی فێرست ئسکرین، بە سەرپەرستی سولماز ئیعتمادە، خۆی دەخاتە بەردەم تاقیکردنەوەیەکی دیکە.
کورتەی چیرۆکی ئەم فیلمە بەو شێوەیەیە: هەر کاتێک خەوم لێناکەوێت، هەر کاتێک پێموایە کە شتێک لە شوێنی خۆیدا نیە، بەڕاستی شتێک لە شوێنی خۆیدا نیە! کارێک ناتەواوە کە لەوانەیە هیچ کات نەزانم چ کارێک. خەڵکی دیکە ناوی دەنێن بێ خەویی، من ناوی دەنێم بێ ئۆقرەیی!