بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توێتەر نووسیویەتی: بەداخەوە لەم بەرە جەژن و وەرزە پیرۆزەدا، بینەری دیمەنی پەلاماردانی دڕندانەی داگیرکاری ئیسرائیل دەبین بۆ قودسی پیرۆز و مزگەوتی ئەقسا و بۆردومانی کەرتی غەززە.
لە درێژەی پەیامەکەی ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامیدا هاتووە کە بە دڵنیاییەوە فەڵەستین لە بەرەی پێشەوەی چەنگی هەقە و دەبێتە سەرەخۆرەی داگیرکار و شکستی ئاغاکانی، ستەم هەرگیز تا سەر نەبووە و داهاتوویەکی نییە./.