بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەبدولمەلیک بەدرەدین حوسی ڕابەری بزوتنەوەی ئەنسارووڵای یەمەن وتی: ئێمە بە هەوڵێکی بەرفراوانەوە بەدواداچوون بۆ ڕووداوەکانی فەڵەستینی داگیرکراو دەکەین و ستایشی گەلی فەڵەستین و خۆڕاگرییەکەی لە بەرامبەر هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنیستی دەکەین.
ناوبراو جەختی لە سەر پاڵپشتی تەواو لە گەلی فەڵەستین و خۆڕاگرییەکەی کردەوە و وتی کە ئێمە لە بەرەی هەماهەنگی تەواو لە گەڵ برایانمان لە بزوتنەوەکانی خۆڕاگری فەڵەستین و بەرەی خۆڕاگری دەمێنینەوە.
ڕابەری بزوتنەوەی ئەنسارووڵای یەمەن وتی: ئێمە بۆ ڕوبەڕوبونەوەی هەر ئەگەر و گۆڕانکارییەک و ئەوەی کە پێویست بکات، لە ئامادەباشی تەواوداین./.