بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نەواف ئەحمەد میری کوێت لە بەیاننامەیەکدا تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستیی لە قودس و مزگەوتی ئەقسا ئیدانە کرد.
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە هەڵوێستی کوێت لە بەرامبەر کردەوە نامرۆڤانەکانی ئیسرائیل نەگۆڕە و داوا لە بەرپرسانی ئەو ڕژێمەش دەکات تا دەستبەجێ واز لەم سیاسەتەی بێنێت و ڕێز لە مافی فەڵەستینییەکان و پیرۆزییەکانی ئەوان لە قودس بێنێت.
میری کوێت جەختیکردەوە کە حکومەتەکەی لە گەڵ خەڵکی فەڵەستینە و پاڵپشتی لە سەرجەم هەوڵەکان لە پێناو چارەسەرکردنی دادپەروەرانەی کێشەی فەڵەستین دەکات بە شێوازێک بگاتە پێکهێنانی وڵاتێکی سەربەخۆی فەڵەستین بە پایتەختی قودسی ڕۆژهەڵات و بە پێی یاسا نێودەوڵەتییەکان و دەستپێشخەری ئاشتی عەرەبی./.