بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هاوپەیمانی سائیرۆن لە بەیاننامەیەکدا لە بەرامبەر لێدوانەکانی باڵیۆزی بەریتانیا هاتە دەنگ.
باڵیۆزی بەریتانیا لە بەغدا ڕایگەیاندووە کە هەلومەرجی ئێستای عێراق ئامادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان نییە.
لە بەیاننامەکەی هاوپەیمانی سائیرۆندا هاتووە کە لێدوانەکانی باڵیۆزی بەریتانیا دەستێوەردانە لە کاروباری ناوخۆیی عێراق کە جێی قبووڵکردن نییە و کاروباری هەڵبژاردنەکان بە تەنیا پەیوەندی بە حکومەتی عێراق و کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانەوە هەیە کە تا ئێستاش جەخت لە سەر ئامادەیی تەواو بۆ بەڕێوەچوونی لە ڕێکەوتی 10 ی ئۆکتۆبەر کراوەتەوە./.