بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کاردانەوەی بەرامبەر بە ڕووداوەکانی فەڵەستینی داگیرکراو پەیامێکی لە تۆری کۆمەڵایەتی توێتەر بڵاو کردەوە.
لە پەیامەکەی زەریفدا هاتووە کە هێرشەکەی سەر مزگەوتی ئەقسا و کوشتنی خەڵکی موسڵمان و سووکایەتی بە پیرۆزییەکانی ئەوان، گەورەترین هێمای سەلماندنی ڕەگەزپەرستی و تاوانباربوونی ڕژێمی زایۆنیستییە کە بەردەوام هۆکاری سەرەکی لەناوچوونی ئاسایش، ئارامی و سەقامگیری لەم ناوچەیە بووە.
زەریف لە درێژەی پەیامەکەیدا جەختیکردەوە کە تەنیا ڕێگای دادپەروەرانەی دۆسیەی فەڵەستین، گەڕانەوەیە بۆ ئیرادەی دانیشتووانی ڕاستەقینەی ئەم وڵاتە و بەڕێوەچوونی گشتپرسییە./.