بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فەوزی بەرهوم وتەبێژی بزوتنەوەی حەماس لە کاردانەوەی بەرامبەر بە تاوانی داگیرکارانی زایۆنیست لە دژی منداڵان و ژنانی کەرتی غەززە وتی کە هیچ کات لە هاوکێشەی بۆردومان لە بەرامبەر بۆردومان لە دژی دوژمنی زایۆنیست پاشەکشە ناکەین.
ناوبراو وتی کە ئامانجگرتنی بەئەنقەستی خانووەکانی خەڵک و ژنان و منداڵانی کەرتی غەززە و کوشتنی ئەوان، ئەوپەڕی تاوانباربوونی ڕژێمی زایۆنیستی پیشان دەدات کە لە پاش شکستی بەرامبەر بە ئیرادەی خۆڕاگری، شەڕی لە دژی خەڵکی بێ تاوان دەستپێکردووە.
فەوزی بەرهوم لە کۆتاییدا وتی کە خۆڕاگری بەردەوام لایەنگر و پارێزەری گەلی فەڵەستین دەمێنێتەوە و بە هەموو هێزێکەوە ڕوبەڕوی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی دەبێتەوە و دوژمنیش دەبێت لەم هاوکێشەیە تێبگات./.