بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نووسینگەی سەرۆک کۆماری لوبنان ڕایگەیاندووە کە بە هۆی بەردەوامی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو لە گەڕەکی شێخ جەڕاح و مزگەوتی ئەقسا دەستیپێکردووە، میشل عون بە تایبەت بەدواداچوون بۆ ڕووداوەکانی فەڵەستینی داگیرکراو دەکات.
میشل عون داوایکردووە کە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لە بەرامبەر ئەم تاوانانەی ڕژێمی زایۆنیستی دەستێوەردانی هەبێت.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە بە بێ ئاشتی هیچ دادپەروەرییەک مسۆگەر نابێت و بە بێ ڕێزگرتن لە مافەکانیش دادپەروەرییەک نییە.
سەرۆک کۆماری لوبنان هەروەها ڕایگەیاندووە کە ئاوارەکردنی زۆرەملە و پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ دەبێتە هۆی توندووتیژی و زوڵمی زیاتر و یاسا نێودەوڵەتییەکانی تایبەت بە پێکهێنانی حکومەتی سەربەخۆی فەڵەستین بە پایتەختی قودس./.