بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هاوکات لە گەڵ تەواوبوونی ماوەی دیاریکراوەی گرووپەکانی خۆڕاگری فەڵەستین، دەیان مووشەک ئاراستەی ناوچە داگیرکراوەکان کرا.
ئەبو عوبەیدە وتەبێژی کەتائیبی قەسام، باڵی سەربازی بزوتنەوەی حەماس، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توێتەر ڕایگەیاند کە لە وەڵامی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە شاری قودس بە تایبەت گەڕەکی شێج جەراح و مزگەوتی ئەقسا دەیان مووشەک ئاراستەی ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستین کراوە.
لە درێژەی ئەو تویتەدا هاتووە کە ڕژێمی زایۆنیستی دەبێت پەیامی ئەو هێرشە مووشەکییە وەربگرێت و لە ئەگەری بەردەوامی تاوانەکانی، گرووپەکانی خۆڕاگری هێرشەکانیان بەرفراوانتر دەکەن./.