بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی هەفتانەی خۆی کە بە شێوازی ئۆنلاین بەڕێوەچوو، سەبارەت بە ڕاپۆرتەکەی یاهوونیوز وتی: دۆسیەی تیرۆری شەهید قاسم سولێمانی لە دەزگای دادی ئێران و ناوەندە نێودەوڵەتییەکان بەردەوام بەدواداچوونی بۆ دەکرێت و هەروەها لە دانوستانە سیاسی و ئەمنی و یاساییەکانیش لە گەڵ حکومەتی عێراق بە هەمان شێوە کاری لە سەر دەکرێت.
ناوبراو وتی: زۆربەی ئەم ڕاپۆرتانە لە ئێمە شاراوە نییە و هەڵوێستی ئێمە هەمان هەڵوێستی پێشووە کە ئەوانەی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ لە هەر وڵاتێکدا دەستیان لەم تیرۆرە نامرۆڤانە و ترسنۆکانەدا هەبووە بە دڵنیاییەوە بەرپرسیاریەتی یاسایی و سزا وەردەگرن./.