بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەکرەم کەعبی ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی نۆجەبا لە پەیامێکدا جەختیکردەوە کە ئەمریکییەکان وێڕای پاڵپشتی لە ڕژێمی زایۆنیستی هەوڵ دەدەن تاوانەکانی ئەو ڕژێمە پەردەپۆش بکەن بەڵام هەر جموجوڵێکی هاوپەیمانی ئەمریکی – زایۆنیستی بە وردی لە لایەن بەرەی خۆڕاگرییەوە چاودێری دەکرێت.
ناوبراو وتی: ئەمریکییەکان و زایۆنیستەکان بەردەوامن لە داگیرکردنی وڵاتان، زوڵم و ستەمکاری، پێشێلکردنی مافی گەلان و تاوانە نێودەوڵەتییەکانی دیکە.
ئەکرەم کەعبی وێڕای وەبیرهێنانەوەی پیلانگێڕییەکانی واشنتن لە ڕێگای پاڵپشتیکردنی گرووپە تیرۆریستییەکان لە عێراق، سوریا، یەمەن، فەڵەستین، ئەفغانستان و وڵاتانی دیکەی ئیسلامی، وتی: ئەمریکا واز لە پاڵپشتیکردنی ڕژێمی زایۆنیستی ناهێنێت و بەردەوامە لە پەردەپۆشکردنی تاوانەکانی ئەو ڕژێمە لە دژی گەلی فەڵەستین.
وتیشی: ئێمە تا هێزمان مابێت و تا دوا دڵۆپی خوێنمان ڕوبەڕوی دوژمنان دەبینەوە و بۆ مسۆگەربوونی ئاسایش، سەقامگیری، سەربەخۆیی و ئازادی خەبات دەکەین./.