بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شێخ تەمیم بن حەمەد ئالی سانی میری قەتەر بە سەردانێکی فەرمی گەیشتووە سعوودیە و بڕیارە لە گەڵ محەممەد بن سەلمان جێنشینی ئەو وڵاتە کۆببێتەوە.
بڕیارە میری قەتەر لە گەڵ بەرپرسانی باڵای سعوودیە، پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و جیهان تاوتوێ بکات.
سەردانەکەی میری قەتەر لە وەڵامی بانگهێشتنامەکەی جێنشینی سعوودیە بووە.
سەردانەکە لە کاتێکدایە کە لە ڕۆژانی ڕابردوو تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە دژی دانیشتووانی قودس زیاتر بووە./.