بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شێخ نەعیم قاسم جێگری ئەمینداری گشتی حزبووڵای لوبنان جەختیکردەوە کە سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بووە هۆی ئەوەی کە دۆسیەی فەڵەستین جارێکی دیکە ببێتەوە دۆسیەی یەکەمی جیهانی ئیسلام.
ناوبراو سەبارەت بە ڕووداوەکانی قودسی داگیرکراو وتی: ئەوەی لە لایەن خەڵکی قودسەوە دەبینرێت مایەی شانازی و هەنگاوێکە بەرەو سەرکەوتن.
شێخ نەعیم قاسم ڕەخنەی لەو وڵاتانە گرت کە پەیوەندییەکانیان لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی ئاسایی کردووەتەوە و وتی: ئەوان ئامانجی فەڵەستینیان ڕادەستی ڕژێمی زایۆنیستی کردووە و تا ئێستاش بەربەستی بەردەم ئازادی قودس و خاکی فەڵەستین بوون.
جێگری ئەمینداری گشتی حزبووڵای لوبنان بە گرنگییەوە باسی کۆماری ئیسلامی ئێران و ڕۆڵی ئەم وڵاتەی لە بەرەی خۆڕاگریدا کرد و وتی: بە هۆی پاڵپشتی لە دۆسیەی فەڵەستین، دوژمنانی ئیسلام ئێرانیان کردووەتە ئامانج و لە بنەڕەتدا هەموو دوژمنایەتییەکان لە گەڵ ئێران بۆ پاڵپشتییە لە ڕژێمی زایۆنیستی./.