بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە پەیوەندییەکی تەلەفوونیدا لە گەڵ فۆئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق ناڕەزایەتی تارانی لە سەر ڕووداوی هێرشەکەی سەر کۆنسووڵخانەی ئێران لە کەربەلا پێ ڕاگەیاند.
زەریف بەرپرسیاریەتی حکومەتی عێراقی بۆ پاراستنی نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکان وەبیرهێنایەوە و وتی کە هیوادارین ئەم ڕووداوانە دووبارە نەبێتەوە.
وەزیری دەرەوەی عێراقیش ڕایگەیاندووە کە فەرمانی توندترکردنی ڕێوشوێنە ئەمنییەکانی لە سەر پاراستنی نوێنەرایەتییەکانی وڵاتانی دەرەوە دەرکردووە.
ڕۆژی دووشەممە باڵیۆزی عێراقیش لە تاران بەم هۆیەوە بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوەی ئێران کرا./.