بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئیسماعیل هەنیە لە نامەکەیدا بۆ حەزرەتی ئایەتووڵا خامنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران، جەختیکردووەتەوە کە ئێمە لەم ڕۆژە پیرۆزانەی مانگی ڕەمەزان، مانگی یەکڕیزی، هاوکاری و سەرکەوتن ئەم پەیامە ئاراستەی بەڕێزتان دەکەین و لەو بڕوایەداین و هیوادارین کە جیهانی ئیسلام یەکڕیزی و یەکگرتوویی خۆی بە دەست بێنێت و هەموو کاتیش نهێنی سەرکەوتنەکان ئەمە بووە.
هەنیە بە ئاماژە بە مێژووی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە دژی گەلی فەڵەستین بە تایبەت ڕووداوەکانی ڕۆژانی ڕابردووی شاری قودس، ڕایگەیاندووە کە گەلی فەڵەستین هیچ کات لەم ڕێگایەی تا سەرکەوتن، گەڕانەوەی خەڵکەکەی و ڕاگەیاندنی وڵاتی سەربەخۆی فەڵەستین بە پایتەختی قودسی پیرۆز پاشگەز نابێتەوە./.