بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە کاردانەوەی بەرامبەر بە ڕووداوەکانی فەڵەستین وتی: تورکیا هەموو کات لە گەڵ برایانی خۆی لە قودس و فەڵەستین بە گشتی دەمێنێتەوە.
ناوبراو داوای ڕاگرتنی هێرشەکانی ئیسرائیلی کرد.
سەرۆک کۆماری تورکیا وتی: ئەو جیهانەی کە پاڵپشتی لە قودس و فەڵەستین ناکات، خیانەتی لە خۆی کردووە و بە باشتری دەزانێت خۆکوژی بکات …. ئەرکی هەر کەسێکە کە لە بەرامبەر هێرشە دڕندانەکان بۆ سەر قودس بێتە دەنگ.
ئەردۆغان وتی: ئیسرائیل ڕژێمێکی تیرۆریست و زاڵمە و هێرش دەکاتە سەر ئەو موسڵمانانەی کە پیرۆزییەکانی خۆیان دەپارێزن./.