بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کاردانەوەی بەرامبەر بە تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە قودسی داگیرکراو، وتی کە ئەگەر ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لە گەڵ ئیسرائیل مافی فەڵەستینییەکان دەستەبەر نەکات لە ڕوانگەی ئێمەوە قبووڵکراو نییە.
ناوبراو لە چاوپێکەوتنی کەناڵی جزیرە وتی: بەغدا هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر خەڵکی فەڵەستین و ڕێگریکردنی ئەوان لە شوێنە پیرۆزەکان بە توندی ئیدانە دەکات.
کازمی سەبارەت بە ئێرانیش وتی: ئێرانییەکان ئەوەیان سەلماندووە کە ڕاستییەکان دەبینن و هەوڵ دەدەن کە پاڵپشتی لە حکومەتی عێراق بکەن./.