بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هیشام سەعید وتەبێژی وەزارەتی حەجی سعوودیە ڕایگەیاند کە ئەمساڵ ڕێوڕەسمی حەج بەڕێوە دەچێت بەڵام تەندرووستی هاووڵاتیان و بەشداربووان بابەتێکی گرنگە و سەرجەم ڕێکارەکانی بەرەنگاربوونەوە و خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەرچاو دەگیرێت.
ناوبراو وتی کە لە داهاتوودا میکانیزم و مەرجەکانی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی حەج بڵاو دەکرێتەوە./.