بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فێستیڤاڵی کورتە فیلمی برۆکسێل لەلایەن ئۆسکارەوە دانی پێدانراوە و براوەی خەڵاتی گەورەی بەشی نێودەوڵەتی فێستیڤاڵەکە بە ئاکادیمیای ئۆسکارەوە دەناسێنرێنێت.
دۆکیومێنتاری “ئاشو” لە دەرهێنانی جەعفەر نەجەفی بە نوێنەرایەتی ئێران لەم ڕووداوی سینەماییەدا ڕکابەرایەتی دەکات.
ئەم کورتە دۆکیومێنتارییە، باس لەسەر ژیانی منداڵێکی شوان بە ناوی آشو دەکات کە لە هەمان کات کە سەرقاڵی لەوەڕاندنی مەڕ وماڵاتە خەیاڵی ئەکتەریی و فیلمەکانی هالیوود دەچێتە مێشکییەوە کە کوڕی مامی ئەو خەیاڵەی لە مێشکیدا چاندووە.
بیست وچوارەمین فێستیڤاڵی جیهانی کورتە فیلمی برۆکسێل-ی بەلجیکا ۲۸ی ئاب تاکوو ۵ی ئەیلوول (۶ی تاکوو ۱۴ی گەلاوێژ) بەڕێوە دەچێت.