بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، تەحسین خەفاجی وتەبێژی فەرماندەیی پرۆسە هاوبەشەکانی عێراق ڕایگەیاند کە بنکەی سەربازی عەین ئەسەد، بنکەیەکی سەربازی عێراقییە و فڕۆکە شەڕکەرەکانی عێراقی تێدایە و لە لایەن پسپۆڕانی ناوخۆییەوە بەڕێوە دەبرێت بەڵام بەداخەوە بەردەوام هێرشەکانی لە سەر بووە.
ناوبراو وتی کە عەین ئەسەد بنکەیەکی سەربازی عێراقییە و ئەوەش لەو بنکەدایە سامانێکی نیشتمانی عێراقییەکانە.
وتیشی کە هێرشی سەر بنکەی سەربازی عەین ئەسەد بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان پێشهاتێکی مەترسیدارە.
خەفاجی سەبارەت بە بنکەی سەربازی بەلەدیش وتی: لەم بنکە سەربازییەدا هیچ هێزێکی شەڕکەری بیانی نییە و لە ماوەی ڕابردووش پلانی پاراستنی ئەم بنکە سەربازییە لە ڕووی ئەمنییەوە داڕێژراوە./.