بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەکدا هێرشی دڕندانەی هێزەکانی ڕژێمی زایۆنیستیی بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا ئیدانە کرد.
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە وێڕای دەربڕینی پاڵپشتی گەل و حکومەتی عێراق بۆ ڕۆڵەکانی قودسی پیرۆز، داوا لە ناوەندە نێودەوڵەتییەکان دەکەین دەستبەجێ هەوڵی ڕاگرتنی هێرشەکانی دژ بە گەلی فەڵەستین بدەن.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق جەختی لە سەر هەڵوێستی نەگۆڕی خۆی لە سەر دۆسیەی فەڵەستین کردووەتەوە و ڕایگەیاندووە کە فەڵەستین و پاڵپشتی لە گەلی زوڵملێکراوی ئەم وڵاتە، بنەمایەکی سەرەکی و هەمیشەییە بۆ عێراق./.