بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، زەنجەبیل لە زۆر بواری وەک دەرمانسازی، پیشەسازی و چێشت لێنان بەکار دێت، هەروەها بۆ زۆر نەخۆشی بەسوودە وەک:
کەمکردنەوەی شەکری خوێن:
زەنجەبیل شەکری خوێن کەم دەکاتەوە، هەر ڕۆژێک دوو گرام لە زەنجەبیل لە سەدا 8 ی شەکری خوێن کەم دەکاتەوە.
کەمکردنەوەی ئاستی کۆلستڕۆڵ:
زەنجەبیل ئەو چەوریانەی پەیوەندییان بە کۆلستڕۆڵەوە هەیە کەم دەکاتەوە، توێژەران بۆیان دەرکەوتووە لە ڕۆژێکدا سێ گرام لە زەنجەبیل دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی کۆلستڕۆڵی LDL.
ڕێگری لە نەخۆشی زەهایمەر دەکات:
بە پێی توێژینەوەکان کە ئەنجامی ئەرێنییان هەبووە، زەنجەبیل وەرگری دژە زەهایمەری تێدایە کە ڕێگری لە جۆرەکانی چالاکی هەوکردن دەکات لە مێشکدا کە دەبێتە هۆی زەهایمەر./.